وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە كە یەكەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنكەكانی تەندروستی، نۆڕینگە میللیەكان و نۆڕینگە ڕاوێژكارییەكان و خزمەتگوزاریەكانی نیمچەتایبەت) دەوامی فەرمی یەك كاتژمێر بەهۆی مانگی رەمەزانەوە كەمدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی خۆشەویست و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران، رایدەگەیەنین كە دەوامی فەرمی یەك كاتژمێر كەمدەبێتەوە بۆ كاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راشیدەگەیەنێت، بۆ ئەو شوێنانەی كەوا ڕۆژانی شەممە دەوام تێدا هەیە وەكو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكەكانی تەندروستی وە بۆ كاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی كەوا ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە وە تەواوكەری دەوامەكانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.