بافڵ تاڵەبانی بۆ د. عەبدوللـەتیف: پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی

بافڵ تاڵەبانی داوا لە د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد دەكات ھاوکار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد، گفتوگۆکرا دەربارەی بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگای دیالۆگی بونیادنەرانە و برەودان بە کاری چاکەکاری.

هاوسەرۆكی یەكێتی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی چاکەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی کرد لە کۆمەڵگەی کوردەواری لە بەھێزکردنی کەلتوری پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە بەھا پیرۆز و نەتەوەییەکان.

ڕوونیشیکردەوە، یەکێتی بە چاوێکی ڕێزەوە دەڕوانێتە پێگەی ڕەوتی سەلەفییەکان لە ھەرێمی کوردستان، نرخاندنی ھەیە بۆ بیری میانڕەوییان کە لە ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئایینزاکان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، ھەوڵەکانیشیانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفکرد، داوایکرد ھەموو لایەک ھاوکار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share