تیمێكی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان كرا

بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا، تیمێكی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان كرا.

بەپێی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەرەڕای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ناردنی تیم بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە،بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی كرد بە لیوای یەكی پاراستنی سلێمانییەوە بۆ ناردنی تیم بە سوپاسەوە تیمێكی تایبەت بە تەواوی پێداویستییەكانەوە گەیشتنە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە لە دەریاچەی دەربەندیخان كرا، بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە لایەكی دیكەوە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندیكرد بە نووسینگەی وەزیری ناوخۆوە و داوای هاوكاریكرد بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە و بەڵێنیاندا ئەوەی لە توانادا بێت هاوكار وپشتیوان دەبن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و…
زیاتر ببینە

کۆمەڵ: هیچ لایه‌نێك مافی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بكات

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ڕایگەیاند، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌…
Total
0
Share