بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت یەك ترلیۆن دینار لە داهاتی نەوتی هەرێم دیارنەماوە

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بۆ دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵ 1.8 ملیار دۆلار بووە، بەڵام بەپێی روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت لە مانگی شوباتدا تەنها 340 ملیاری دینار داهاتی نەوت بووە.

نووسراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە 8ی ئەم مانگە دەرچووێندراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە كە هەرێم لە فرۆشتنی نەوتدا بە بەهای 1.8 ملیار دۆلاری لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا دەستكەوتووە و هیچ بڕە پارەیەكی نەداوە بە حكومەتی عێراق.

بەڵام وەك لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە، بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دیناری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و كورتهێنان دروستبووە.

هاوكات پسپۆرێكی ئابوری كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە دەڵێت، “ناروونی لە پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم و داهاتەكەیدا هەیە و ئەگەر ئەو ژمارەیەی بەغداد بە پێوەر وەربگیرین یەك ترلیۆن دینار لە داهاتی نەوتی هەرێم دیارنەماوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
زیاتر ببینە

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان: یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێردن

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وەڵامی خوێندکارانی مانگرتووی بەشە ناوخۆییەکان رایگەیاند، ناتوانن لە یەک کاتدا ئاوی گەرم و فێنککەرەوەشیان…
Total
0
Share