تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە کچێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کچێک سکاڵای لەلای ئەوان تۆمارکردووە کە لەلایەن کوڕێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، بەدواداچوونەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیانپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە ناوی (ر. ك. س)ـە لەدایكبووی 1998ـە و بەناسنامە كوردە.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: چوار حاڵەتی گیرانی شەقامەكان و مەترسی لەسەر ماڵان روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share