كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر داوای یەكێتی دواخرا.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆن و ئەندامی شاندی یەكێتی لە كۆبوونەوەی یەكەمدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە لە رۆژی دووشەممە یان سێشەممە كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

یەكەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردن سێشەممەی رابردوو 28ی شوبات بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوو حزب رێككەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە چوار بازنە ئەنجامبدرێت، هەروەها پشت بە تۆماری دەنگدەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ببەسترێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share