سوریا و سعودیە رێككەوتن

سوریا و سعودیە رێككەوتن جارێكی دیكە باڵیۆزخانەكانیان لە پایتەختی وڵاتەكانیان بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەردوو وڵات “ئامادەكارییان بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەكان لە دوای جەژنی رەمەزان لە پایتەتی هەردوو وڵاتە كردووە و ئەو هەنگاوەش لە ئەنجامی بەردەوامی دانوستاندنی نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووەتە ئاراوە.

بەو هەنگاوەش پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا تیک تۆکی لە دامەزراوە حکومییەکانیدا قەدەغەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share