ئەردۆغان: لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین

لەدوای ئەو شکستەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا هێنای، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، نکوڵی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ناکەین و قبوڵی دەکەین، لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە وتارێکدا رایگەیاند، گەل لە رێگای سندوقی دەنگدانەوە پەیامەکانی بە سیاسەتمەداران گەیاند، بەشێوەیەکی سەربەخۆ، بۆ ئێمە ئەمە خاڵی کۆتایی نییە و بەڵکو وەرچەرخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەنجامەی خوازیاری بووین و ئومێدمان دەکرد بەدەستیبهێنین لە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەدەستمان نەهێنا، بەڵام ئێمە قبوڵی دەکەین و لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین.

جەختیشیکردەوە، بێڕێزی بە بڕیاری گەلەکەمان ناکەین و نکوڵی لە ئەنجامەکان ناکەین، و خۆمان بەدوور دەگرین لە ئینکاریکردن لەگەڵ گەل، بە وردی و بابەتیانە کار لەسەر ئەو پەیامە دەکەین کە گەل لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دای و هەنگاوی پێویست لەبارەیەوە دەگرینەبەر.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

زێڕ بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی هەر گرامێکی گەیشتە 72 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share