لە بۆردومانەکەی دوێنێی ئەمریکادا لە کابول شەش منداڵ کوژراون

كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە بۆردومانەکەی دوێنێی نزیک فڕۆکەخانەی کابول 9 کەسی ئەندامی یەک خێزان کوژراون و هەندێکیان منداڵن.

بەپێی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن یەکێک لە کەسوکاری ئەو 9 کەسە کوژراوە ڕایگەیاندووە، “شەش کەس لە کوژراوەکان منداڵن و بچوکترینیان تەنها تەمەنی دوو ساڵ بووە”.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەڵینداوە لەبارەی ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوە بکات.

دوێنێ سوپای ئەمریکا بۆردومانی ماڵێکی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول کرد، بە وتەی بەرپرسانی سوپای ئەمریکا بۆردومانەکە بۆسەر ئەندامانی داعش بووە لەو ناوچەیە.

ساڵانە بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمریکاوە چەندین کەسی مەدەنی دەکوژرێن، دوای لێکۆڵینەوە ئاماری قوربانییە مەدەنییەکان دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
Total
0
Share