عێراق زەرەرمەندترین وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئاووهەواوە

سامانە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق یەکێکە لە زەرەرمەنترین وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی وشکەساڵییەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە دۆسیەی ئاو بکرێت بە دۆسیەیەکی تایبەت و سەرەکی.

خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندووە، دۆسیەی ئاوی ناوخۆی عێراق زۆر ئاڵۆزە، قەیرانی وشکەساڵی کێشەیەکی مێژووییە و کاتی نییە، عێراق هەمیشە وەک وڵاتی ئەو دوو ڕووبارە دەمێنێتەوە، ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دەورەبەردا لەوبارەیەوە کێشەمان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە زۆر نزمە، بەڵام سەرۆک وەزیران تورکیا رەزامەندی داوە ئاو بۆ عێراق بەربداتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی ئاو”.

خالید شەماڵ باسی لەوەشکرد، “کێشەی ئاو لە عێراق لایەنی ناوخۆیی و دەرەکییشی هەیە، لەوانەش ئەو هەوڵانەی کە رێگری دەکەن لە گەیشتنی ئاو بە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوور”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی رووبارەکان لە هەموو وڵاتانی جیهان لە رێگەی کەرتی تایبەتەوەیە، جگە لە عێراق، لە کەرتی گشتیەوە دێت، کە گەورەترین هۆکاری پیسکەری رووبارەکانە”.

بابەتی پێشتر

چۆن خۆت لە سەرئێشەی کاتی بەرۆژووبوون رزگاردەکەیت؟

بابەتی دواتر

ڕایەڵەی "لالیگا" سکاڵایەکی دیکەی لەسەر بەرشلۆنە تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share