ڕایەڵەی “لالیگا” سکاڵایەکی دیکەی لەسەر بەرشلۆنە تۆمارکرد

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا “لالیگا”، لە دادگای وەرزشیی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر یانەی بەرشلۆنە تۆمارکردووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” بەهۆی سوکایەتیکردن و وتنی دروشمی “مردن” بۆ ڤینیسیۆز جینیۆر لەلایەن هاندەرانی بەرشلۆنەوە لە یاریی کلاسیکۆ، لەبەردەم دادگای باڵای وەرزشیی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، سکاڵاکەی “لالیگا” سکاڵای ژمارە هەشتە لەم وەرزەدا لەسەر یانەکانی ئیسپانیا تۆمارکراوە، سەرجەمیشیان بە هۆکاری ڕەگەزپەرستییەوە بوون.

لە دوایین کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا، هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە بەیەک دەنگ دروشمی “مردن بۆ ڤینی”یان وتووەتەوە، کە ئەوەش لە چێوەی سوکایەتی و ڕەگەزپەرستی-دا هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق زەرەرمەندترین وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئاووهەواوە

بابەتی دواتر

ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share