چۆن خۆت لە سەرئێشەی کاتی بەرۆژووبوون رزگاردەکەیت؟

بەشێک لەو کەسانەی لە مانگی رەمەزاندا بەرۆژوو دەبن بە تایبەت لە رۆژەکانی سەرەتادا تووشی سەرئێشە دەبن، بەڵام دەکرێت لە چەند رێگەیەکەوە رێگری لێبکەن یان لانی کەم کەمیبکەنەوە لەوانەش:

-خواردنەوەی ئاوی پێویست لە دوای رۆژوو شکاندن بە شێوەیەک لە 10 پەرداخ کەمتر نەبێت، وادەکات جەستە لە وشکبوونەوە بپارێزێت.

-گرنگیدان بە ژمی پارشێو خواردنی خۆراکی تەندروست لەو کاتانەدا.

-نووستن بە شێوەیەکی باش بە شێوەیەک هەوڵبدرێت کاتژمێرەکانی نووستنت لە شەش کاتژمێر کەمتر نەبێت.

-گرنگیدان بە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ لە کاربۆهیدرات و ریشاڵ و پرۆتین و ئەو خواردنانەی شیرینن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
Total
0
Share