بومەلەرزەیەكی بەهێزی دیكە پارێزگای مەرەش-ی گرتەوە

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر پارێزگای مەرەش-ی لە باكووری كوردستان گرتەوە.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلە ویلایەتی قەهرەمان مەرەش-ی گرتەوە.

هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر ناوچەی یەشیل یۆرت-ی لە ویلایەتی مەلاتیە-ی ناوەڕاستی توركیای گرتەوە.

لە 6ی شوباتی رابردوو دوو بومەلەرزەی بەهێز بە گوڕەكانی 7.8 و 7.6 پارێزگای مەرەش-ی گرتەوە و بەدوایدا تائێستا هەزاران پاشلەرزە روویانداوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ ساڵی 2024 هێرشبەرێک دەکڕێت

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانەی وادەکەن لە رەمەزاندا بەدرێژایی رۆژەکە وزەت هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share