ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

حسان دیاب، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد کە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکیدا دەریدەخات بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمەی لە بەندەرەکەی بەیروتدا تەقیوەتەوە 500 تۆن بووە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا حسان دیاب ڕایگەیاند، “بەپێی ڕاپۆرتی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆنەی لە تەقینەوەکەی بەندەری مەرفای بەیروت تەقیوەتەوە 500 تۆن بووە”.

پێشتر لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دەسەڵاتدارانی لوبنان ڕایانگەیاند، لەو تەقینەوەیەدا 2700تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم تەقیوەتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە گەنجینەکانی ئەو بەندەرەدا بەبێ چاودێری و ڕێکاری پێویست هەڵگیراون.

لەبارەی ڕاپۆرتەکەی FBI، حسان دیاب دەڵێت، ئەبێ بپرسین، ئەگەر ئەو نیتراتەی لەو ڕووداوەدا تەقیوەتەوە 500 تۆنە ئەی 2200 تۆنەکەی دیکەی لە کوێیە؟

لەو لێکۆڵینەوەی FBIدا کە سەرجەم بەڵگە بەردەستەکان کۆکراونەتەوە، لیژنەیەک لە لێکۆڵەرانی فەرەنسیش بەشدارییان کردووە و ڕاپۆرتەکەشیان سەبارەت بە تەقینەوەکە ڕادەستی لوبنان کردووە.

پێشتر حکومەتی لوبنان ڕەتیکردەوە هیچ تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەقینەوەیە بچێتە وڵاتەکە و ڕایگەیاند کە تیمی لێکۆڵەرانی ناوخۆیی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکەن.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێكی داعشدا لە سنووری جەلەولا هاوڵاتییەك كوژرا

بابەتی دواتر

مرۆڤى ئاسایین و خۆیان کردووە بە سەگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share