گۆتیرێش داوای هێورکردنەوەی دۆخی قودس دەکات

پۆلیسێکی ئیسرائیلی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ فەڵەستینییەکان

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئەمنیی قودس پیشاندا، داواشیکرد هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بخرێنەگەڕ.

ستیڤان دوژاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوا لە سەرکردەی سەرجەم وڵاتان دەکات هاوکاربن لە هێورکردنەوەی ئەو دۆخە ئەمنییەی قودسی تێدایە.

گۆتێرێش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ناکۆکییەکان لە قودسدان و ئەو شوێنەش بۆ هەریەکە لە موسڵمانەکان و یەهودییەکان پیرۆزە بۆیە دەبێت ڕێگری لە زیاتر گەورەبوونی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بکرێت.

دوێنێ هەینی پێکدادان لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و هاوڵاتییانی فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس برینداربوون.

وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستکردووە کە هەوڵەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و سەرجەم لایەنە سەرەکییەکانی هەردوولا بەردەوامە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنیی قودس.

گۆتێرێش جەختی لە هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین تاوەکو لەسەر بنەمای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەری ناکۆکییەکانیان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هەریەکە لە فەڵەستین و ئیسرائیل کرد دانبەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لە وتاری بێزارکەر کە هۆکاربێت بۆ دورستبوونی توندوتیژی لە قودس و پارێزگاری لە مێژوو و پیرۆزیی ئەو شوێنە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەبچێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە گفتوگۆی تەکنیکیی…
Total
0
Share