رۆژنامەی گاردیان: بەریتانیا تاوانی جەنگی لە عێراق ئەنجامداوە

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2017 لە کاتی شەڕی دژی داعشدا بەریتانیا تاوانی جەنگی لە عێراق ئەنجامداوە و هاوڵاتییانی بێتاوانی کوشتووە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “دەسەڵاتدارانی بەریتانیا تا ئێستاش بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەو ئۆپراسیۆنانەی لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2017 ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە چەکدارانی داعشیان بە سەرکەوتوویی و بەبێ ئەوەی زیان بە هاوڵاتییانی مەدەنی بگەیەنن ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەگەڵ رێکخراوی ئێروارزی نێودەوڵەتی ئەنجاممان داون ئەوانە تەنها پروپاگەندەن و بنەمایان نییە”.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “لەو هێرشە ئاسمانیانەی هێزەکانی بەریتانیا لە موسڵ ئەنجامیانداوە، قوربانی لە ریزی هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە، بۆ نموونە لە شەش هێرشی ئاسمانیدا 26 کوژراوی لە هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە، کە ئەمەش تاوانی جەنگە”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو هێرشانەی سوپای بەریتانیا لە عێراق ئەنجامیداون ورد نەبوون لەگەڵ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە زەمینییەکان ئەنجامدراون”.

 

بابەتی پێشتر

فڕۆکەخانەی حەلەب بۆردومان کرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share