بارانبارین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە پێشنیوەڕۆوە بارانبارین رادەوەستێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەینێ چوار شەممە پێشبینیدەكرێت ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور بێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكووری ڕۆژهەڵات و هەندێك ناوچەی گەرمیان و لە پێشنیوەڕۆوە بارانبارین ڕادەوەستێت و پلەكانی گەرما (2-4 پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

شەڕە تەقە روویدا و دوو كەس بریندارە

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی حەلەب بۆردومان کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share