بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی شادیە عەبدوڵا دەرچوو

دوای 10 مانگ لە کوژرانی کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژەکەی دەرچوو.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ” بە پێی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسا لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی فەرمانبەر (شادیە عەبدوڵڵا) فەرمانبەری کارەبا دەرچوو”.

مانگی سێی ساڵی ڕابردوو ئەندازیارێکی وەزارەتی کارەبا بەناوی “شادیە عەبدوڵا” لەلایەن کارمەندێکی هەمان وەزارەتەوە کوژرا و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکان کە ئەوکات بڵاوکرایەوە، ئەو کەسەی کە “شادیە عەبدوڵا”ی کوشتبوو چوبووە داوای ئەو ئەندازیارە بەمەبەستی هاوسەرگیری، بەڵام دواتر ئەو کارە نە گونجابوو.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئۆتۆمبێلێک سێ خوێندکاری بریندار کرد

بابەتی دواتر

پارتی بەناچاری بڕیاریدا سبەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share