ژیان لەسەر دورگەی بەتریقەكان لەژێر هەڕەشەدایە

گیانداری بەتریق

شاخێكی سەهۆڵینی گەورە بەرەو دورگەی جۆرجیای باشوور لە باشووری زەریای ئەتڵەسی بەڕێگاوەیە و زانایان دەڵێن ئەگەری تێكدانی شوێنی ژیانی وشكانی بەتریقەكان و نەورەس و گیاندارانی دیكەی لێدەكرێت.

زانایان چەندین هەفتەیە چاودێری ئاڵوگۆڕەكانی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا دەكەن، لەوانەش جوڵەی ئەو شاخی سەهۆڵینە كە قەبارەكەی بەنزیكەیی بەقەد قەبارەی دورگەكە دەبێت، دوای ئەوەی بەر لە دوو ساڵ و بە دیاریكراوی لە تەمموزی 2017 لە نیمچە دورگەی ئەنتاركاتیكا جیابوەوە.

ئاراستەی ئێستای شاخە سەهۆڵینە گەورەكە كە بە (A68A) ناودەبرێت بەرەو بەركەوتنی بە دورگەی جۆرجیای باشوورە، كە یەكێكە لە هەرێمەكانی ئەودیو ئاوەكانی بەریتانیا و دەكەوێتە نزیك ئەمریكای باشوور.

جیرینت تارلینج، شارەزای زانستی بایلۆجی كیشوەرەكان لە دەستەی ڕوپێوی بەریتانی بۆ جەمسەری باشوور كە چاودێری بەشە سەهۆڵیینەكان دەكات وتی، ڕوون نییە ئایا بەركەوتنەكە لە چەند ڕۆژێكدا یان لە چەند هەفتەیەكدا ڕودەدات بەهۆی ئەوەی شاخە سەهۆڵینەكە بەپێی شەپۆلی زەریاكە خێرا و خاو دەبێتەوە.

ئەوەشی وت، بەهەمان شێوە بەركەوتنەكەش دڵنیایی لەبارەیەوە نییە، چونكە ڕەنگە شەپۆلەكانی ئاو شاخەكە بەرەو دورگەكە ببات، بەڵام بەبێ ئەوەی بەریبكەوێت.

بەپێی ئەو وێنانەی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا گرتویەتی و بڵاوكراوەتەوە قەبارەی گەورەی شاخەكە دەردەكەوێت كە ڕوبەرەكەی دەگاتە 4200 كیلۆمەتر چوارگۆشە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: بەندکراوێک لە چەمچەماڵ هەڵهاتووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share