لەبارەی گەرمبوونی کەشوهەوا ژمارەیەک سەرکردەی جیهان کۆدەبنەوە

لەبارەی رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە شاری بێلێمی بەرازیل ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان کۆدەبنەوە.

پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکاریی ژینگە، ئەمڕۆ و سبەینێ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان لەناویاندا راوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری بێلێمی بەرازیل کۆدەبنەوە.
چاوەڕواندەکرێت، وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوانەدا ملیاران دۆلار بۆ پاراستنی دارستانە کەمەرەییەکان ، کە بە سییەکانی زەوی ناسراوە تەرخانبکەن.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکاریی ژینگە(COP30) بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە 200 وڵاتی جیهانەوە لە بەرازیل دەستپێبکات.

لای خۆیەوە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ هیچ وەفدێکی باڵا بۆ کۆنفرانسەکە نانێرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share