ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: ژمارەی گیانلەبەرانی سەر زەوی بە ڕێژەی %68  کەمیانکردووە

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەبەرانی سەر ڕووی زەوی بە ڕێژەی %68 کەمیانکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی نوێ کە بڵاوکراوەتەوە، “لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی گیانلەبەرەکانی سەر زەوی لە شیردەر و باڵندە و ماسییەکان بە ڕێژەی %68 کەمیانکردووە، کێشەی گەورەش ڕووبەڕووی گیانلەبەرە ئاوییەکان بووەتەوە کە لە ساڵی 1970 وە بە ڕێژەی %84 کەمیانکردووە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە زۆرترین ژمارەی ئاژەڵان لە ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست لەناوچوون کە ڕێژەی %90 ی پێکدەهێنن.

پیسبوونی ژینگە و مامەڵەی نادروست و ڕاوکردن و گۆڕانی ئاو و هەوا بەشێکن لە هۆکارەکانی لەناوچوونی گیانلەبەران لەسەر زەوی وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە.

بەشێک لەو ئاژەڵانەی لە ئێستا لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندان، بریتین لە (بەرازی دەریا، ئاسکی سایگا، پڵنی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا) جگە لە چەند جۆرێکی دیکەی ماسی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share