ئەنجامی کۆتایی ماراسۆنی نێوەدەوڵەتیی ئین سلێمانی

ئەمڕۆ لە چالاکیی چوارەم رۆژی پلاتفۆرمی ئین سلێمانی بریتیبوو لە ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز کە لە 5 کیلۆمەترەوە بۆ 21 کیلۆمەتر ئەنجامدرا و ئەنجامەکانی بۆ کچان و کوڕان یەکلاییکرانەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەناو چالاکییەکەوە گواستییەوە، یەکەمەکانی ماراسۆنی ئین سلێمانی بەمجۆرەبوو:

  • مستەفا موحسن تەمەن 16 ساڵ، لە بەغدادوە بەشدارییکردووە و یەکەمی کوڕان بووە بۆ ماراسۆنی پێنج کیلۆمەتری.
  • نەرجس حسێن تەمەن 17 ساڵ، لە بەغدادەوە بەشداریکردووە و یەکەمی ئاستی کچان بووە بۆ ماراسۆنی پێنج کیلۆمەتری.
  • حسێن عەسام تەمەن 24 ساڵ، لە بەغدادەوە بەشداریکردووە و یەکەمی کوڕان بووە بۆ ماراسۆنی 21 کیلۆمەتری.
  • پشمان عەبدولڕەزاق لە هەمەدانەوە بەشداریکردووە و سێیەمی کوڕان بووە لە ماراسۆنی 21 کیلۆمەتری.
  • دیانا کەریم سەعد، تەمەنی 24 ساڵە و لە بەغدادەوە بەشداریکردووە و یەکەمی کچان بووە لە ماراسۆنی 21 کیلۆمەتری.
  • بوشرا رەئوف تەمەن 24 ساڵ، لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداریکردووە و دووەمی کچان بووە لە ماراسۆنی 21 کیلۆمەتری.

 

 

بابەتی پێشتر

بە تاوانی دزیکردن 10 ساڵ سزادرابوو، دوای دوو مانگ لە ئازادبوونی لەسەر هەمان تاوان دەستگیرکرایەوە

بابەتی دواتر

سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share