کەشناسی: بارانی بە لێزمە بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت هەندێک جار بارانبارین بە لێزمە دەبێت.

پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (5 تا 7) پلەی سەدی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژانی پێشوو.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوایی نیوەرۆوە کاریگەریی بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێک ناوچە بە شێوەی نمەباران دەبارێت.

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلەی سەدی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌،…
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
Total
0
Share