خاوەنی هۆڵی ئاهەنگەكەی حەمدانییە لە هەولێر دەستگیركرا

خاوەنی ئەو هۆڵەی قەزای حەمدانییە كە شەوی رابردوو ئاگریگرت و نزیكەی سەد كەس گیانیان لەدەستدا لە هەولێر دەستگیركرا.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).

دەشڵێت، دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ دامەزراوەکانیان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیرکرد و بە فەرمانی دادوەر رادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هەر كاتێك بەغداد پارە بنێرێت دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا ئومێدەوارین بەغداد شایستەی دارایی هەرێم بنێرێت و دەشڵێت،…
Total
0
Share