دۆخی كەشوهەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەندرا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، رۆژانی نەورۆز باراندەبارێت و باس لە بارینی تەرزە دەكات و هۆشداری لە دروستبوونی هەورەبروسكە دەدات.

بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ یەكشەممە پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای سێ رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بۆ ماوەى چەند رۆژێک کەشى ناوچەکەمان ناجێگیر دەبێت و لە ماوەى رۆژانی (دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە) کەشى ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت:-

*رۆژى دووشەممە

بە درێژایى رۆژ ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت. پێشبینیى بارانبارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا هەیە. ئاستى دابارین نمەباران بۆ بارانى مامناوەند دەبێت، پێشبینیى دابارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکان دەكرێت، لەگەڵ دروستبوونى هەورەبروسكە و بارانبارین بە شێوازى دابارینى ماوە کورت دەبێت.

*رۆژى سێشەممە

یەکەم رۆژى نەورۆز لە ئەنجامى بەردەوامیى ئەو کەشە ناسەقامگیرەى لە ناوچەکەماندا هەیە، ئاسمان هەور دەبێت و کەمێک سارد دەبێت، کاتى دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەى کاتەکان بارانبارینى کورتخایەن هەیە و بە گشتى کاتى دابارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ لە تەواوى ناوچەکەماندا. لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما و ئەگەرى تەزرەبارین و دروستبوونى هەورەبروسكە هەیە.

*رۆژى چوارشەممە

لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکاری لە ناسەقامگیریى کەشى ناوچەکەماندا، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت. پێشبینى بۆ دابارین کەمترە بە بەراورد بە رۆژانى پێشووتر و ئەگەرى باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

هۆشدارى

لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیرەی چەند رۆژى داهاتوو، شەپۆلێکى هەورەتریشقە لە کاتى بارانباراندا هەیە لەسەر ناوچەکەمان، پێویستە دووربكەونەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ سەلامەتى و دوورکەوتنەوە لە حاڵەتى هەورەتریشقە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی دوو مووچەكانەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشدەكاتە سەر كەسێكی دەروون نەخۆش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share