یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی کولن بووەوە و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (25)ی خولی پله یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له یاریگای “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی یانه‌ی کولنی کرد، یارییه‌که کە به ئه‌نجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک (6-1) لە بەرژەوەندیی “ڤێستیڤالین” کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڤێستیڤالین” له خوله‌که‌کانی 15، 17، 32، 36، 69، 70 له‌لایه‌ن ڕافائێل گێرێرۆ، سباستیان هالەر (دوو گۆڵ)، مارکۆ ڕۆیس (دوو گۆڵ)، دونیایل مالینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی کولن لە خولەکی 42 لەلایەن داڤی سیلکەوە تۆمارکرا.
به‌و بردنەوەیە، دۆرتمۆند به کۆکردنه‌وه‌ی (53) خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی “بوندس لیگا”، یانه‌ی کولن له بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (13).