(ڤیدیۆ) مباپێ بە هاتریک بەرشلۆنەی داخ کرد و لیڤەرپوڵ بەهێزەوە گەڕایەوە

مباپێ باشترین ئاستی بەرامبەر بەرشلۆنە تۆمارکرد و بەرشلۆنەی کوتا بەزەویدا

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوڵ بردنەوەیان بەرامبەر بەرشلۆنە و لایپزیک تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای کامپ نو بووە میوانی بارسا و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک یانەی خانەخوێیان کوتا بەزەویدا.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 27 بە لێدانی سزا لەلایەن لیۆ مێسی، گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 32 و 65 و 70 و 86 لەلایەن کیلیان مباپێ (هاتریک) و مۆیس کینەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/um4uhp

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەرانبەر لایپزیکی ئەڵمانی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڕێدز لە خولەکەکانی 53 و 58 لەلایەن محەمەد سەڵاحی میسڕی و سادیۆ مانێی سەنیگالیەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/47mkxd

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی بەرشلۆنە و لایپزیک پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو تاوەکو چوار گۆڵ دەبێت بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە، کە ئەوەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا نزیکی مەحاڵە.

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەكات

بابەتی دواتر

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە شێوازی نوێ، گۆڕانکاریەکان بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share