مانچستەر یونایتد جێگرەوەی پۆگبای لە ساوزهاپتن دۆزیوەتەوە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بە ئاراستەی جەیمس وارد-پراوس دەستپێکردووە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر کۆتایی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پۆڵ پۆگبا.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا 2021/2022 گرێبەستی پۆڵ پۆگبا لە مانچستەر یونایتد کۆتایی دێت، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن ڕوو لە یانەی یوڤانتۆس، یاخود پاریس سان جێرمان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ئیریک تین هاگ، ڕاهێنەری نوێی یونایتد سەرسامە بەتواناکانی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ساوزهامپتن، جەیمس وارد – پراوس، کە گرێبەستەکەی تاوەکوو 2026 بەردەوامی هەیە، ئەوەش ئیدارەی ڕێد دێڤڵز ناچار کردووە بیر لە پێشکەشکردنی بۆندێک بە بڕی 32 ملیۆن یورۆ بکاتەوە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

پراوسی تەمەن 27 ساڵ، لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەریی و بەرگریکردن یاری دەکات، لەم وەرزەدا 39 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان کردووە، 10 گۆڵی تۆمار کردووە و هەشت گۆڵی ڕەخساندووە، هۆکاری گرنگی پێدانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یونایتد سەرکەوتوو نەبووە لە کڕینی دیکلاین ڕایس، ئەستێرەی یانەی وێستهام.

بابەتی پێشتر

سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

لە گەرمیان نرخی بەنزین دابەزی و لە سلێمانیش خرایە دوای جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share