“سزای درێژخایەن” چاوەڕوانی کلۆپ دەکات

بە تۆمەتی سوکایەتی پێکردن و هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و تۆتنهام، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دەکات.

ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی نووسیویەتی، دوابەدوای یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و تۆتنهام، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری “ڕێدز” بە توندی ڕەخنەی لە پۆل تێرنی ناوبژیوانی یارییەکە گرتووە و کار گەیشتووەتە سوکایەتیپێکردن.

ناوبژیوانەکە ئەم زانیارییانەی لە ڕاپۆرتی یارییەکەدا نووسیوە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆماری دەنگیی مشتومڕی نێوان ڕاهێنەر و ناوبژیوانەکە بخرێتە بەردەستی بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر کلۆپ-دا ساغ ببنەوە، ڕاهێنەرەکە “سزای درێژخایەن” دەدرێت و ڕەنگە تاوەکو کۆتایی وەرز لە ئەرکەکەی دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ بردنەوەیان…
Total
0
Share