ئۆتۆمبێلێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕیگرت

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی رەشدوری سەر بە ناحیەی قەسرێ روویداوە، بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى سۆران ئەمشەو وێنەكانی بڵاوكردەوە و زانیاریی لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكراكرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى سۆران دەڵێت، “بنکەی بەرگریی شارستانیی قەسرێ چوون بۆ شوێنی رووداوەكە و توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانە ماددییەکان کەمبکەنەوە”.

بەپێی راگەیەندراوی بەرگریى شارستانیى سۆران، هۆکاری رووداوی ئاگركەوتنەوەکە شۆرتی کارەبایی خوودی ئۆتۆمبێلەکە بووە و جگە لە زیانی ماددی، رووداوەكە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بابەتی دواتر

زاخۆ.. شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share