فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکە عیسمەت یەڵماز سەرۆکی فراکسیۆنەکە رایگەیاند، “بە کۆی دەنگی ئەندامانی فراکسیۆنی ئاک پارتی بڕیاردرا رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید بکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا”.
بڕیار بوو رۆژی 18 ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ و وەرزی حەجی ئەمساڵ بە بڕیاری ئەردۆگان بۆ 14 ی ئایار پێشخرا.