ناتانیاهۆ: وەڵامی ئیسرائیل رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وەڵامدانەوەیان بۆ هێرشەكەی حەماس دەبێتەهۆی گۆڕانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پەیامەكەی بنامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەكەی لەمیانەی لێدوانیدابووە بۆ سەرۆك شارەوانیی ئەو شارە سنوورییانەی باشوور، كە رووبەڕووی هێرشە چاوەڕواننەكراوەكەی رۆژی شەممە بوونەوە.

راگەیەندراوەكە بە “دیاریكراوی” ئامانجەكەی ناتانیاهۆی رووننەكردەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشی وت، “ئەوەی حەماس پیایدا تێدەپەڕێت دژوار و ترسناك دەبێت. تازە دەستمان بە هەڵمەتی وەڵامدانەوە كردووە”.

پێشیوایە هەڵمەتەكانیان كاتی پێویستە و “پێویست بە هەڵوێستێكی توند دەكات لە رۆژانی دژواری دواییدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: هەر وڵاتێک نیازی نزیکبوونەوەی لە گەرووی هورمز هەبێت هێرشدەکرێتە سەری

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، بەبێ مۆڵەتی ئێمە نابێت هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share