شڤان سەعید: سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەم كە لە خەمی ئێمەدا بوون

شڤان سەعید كە یەكێك بوو چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان، دوای ئازادكردنی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە لە خەمی چالاكوانە زیندانیكراوەكاندا بوون.

لە كۆنگرەكەدا شڤان سەعید رایگەیاند، سوپاسی تیمی پارێزەران، هاوڵاتییان، ئەو پەرلەمانتارانەی لە خەمی ئێمەدابوون دەكەین و دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو رێكخراو و لایەنانەش دەكەین كە هەوڵی خۆیاندا و بە دواداچوونیان بۆ دۆسیەكانمان لە ماوەی رابردوودا كردووە.

بڕیاربوو هەر ئەمڕۆ گوهدار زێباری كە یەكێكی دیكەیە لە چالاكوانانی زیندانیكراوی بادینان ئازادبكرێت، بەڵام دوێنی لە دانیشتنێكی دادگادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەرانی بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن سزادرا، تەنها بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران كە هەریەك لە شڤان سەعید و هەریوان عیسا ئازادكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
زیاتر ببینە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و…
Total
0
Share