رێگایەكی سەرەكی رۆچووە و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە چاڵێكی گەورە لە رێگایەكی سەرەكیی گەرمیاندا دروستبووە و لەبارەیەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت.

ئارام مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران و دانیشتووانی گوندەکانی سنووری سەنگاو دەکات کە بەهۆی رۆچوونی زەوی، چاڵێکی گەورە لە ناوەندی رێگای سەرەکیی سەنگاو- گەرمیان دروستبووه و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران دروستکردووە.

داواش لە شۆفێران دەكات بە وریایی ئەو رێگایە بەکاربهێنن تا سبەی لەلایەن تیمەکانی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەنگاوەوە چارەسەر دەکرێت.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هەركاتێك رێككەوتن كرا كاتی هەڵبژاردن دیاریدەكەین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت وزە لە خزمەتی گشتیدا بێت و داهاتەكەی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك لیتر بەنزین 100 دینار…
Total
0
Share