پەیامی بەرپرسانی هەرێم و عێراق لەبارەی كیمیابارانی هەڵەبجەوە

مەسعود بارزانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا نوسیویەتی، “هێشتا دەنگ و عەقلیەتی شۆڤێنی لە عێراقدا باڵادەستە”، كازمیش ڕایگەیاندووە، “هەڵەبجە بەڵگەیەكی بەهادارە لەبارەی ئەو قوربانییەی گەلی كورد داویەتی”.

ئەمڕۆ لە 16ی 3دا،  مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، “جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامدراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت”.

It is indeed shameful that even after the bombardment of Halabja with chemical weapons and the genocide against the people of Kurdistan, chauvinistic thinking remains dominant in Iraq, and that the rights of the people of Kurdistan continue to be denied.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە عێراق دەكات قەرەبووی هەڵەبجە بكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێكدا بە هەمان بۆنەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی بەعس و شه‌هيدبوونى زیاتر له‌ 5 هەزار هاوڵاتیی بێتاوان و برینداربوونی هەزارانی دیکە و وێرانبوونی شارەکە و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خەڵکەکەیدا، تێدەپەڕێت”.

ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “لە یادی هەرگیز لەیادنەچووی ئەو مه‌رگه‌ساته‌ گەورەیەی بەسەر گەلەکەماندا هات، وێڕای دروود و سڵاو و سەردانه‌واندن لە ئاست شەهیدان و قوربانییەکاندا، وەک هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی و پێکه‌وه‌ییی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی کوردستان دەکەینەوە. وەفاداریمان بۆ خوێنی شەهیدان و بەفیڕۆنەچوونی ڕەنج و خەباتی گه‌له‌که‌مان، هەر ئەوەمان لێ دەخوازێت”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەم یادەدا دووبارە جەخت لە بایەخدانی زياتر بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکەینەوە. خزمەتی برینداران و کەسوکاری قوربانییان، کار و هەنگاوی زیاترمان لێ دەخوازێت کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت”.

“داواکارین حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک بەرپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئەخلاقی، لەمباره‌یه‌وه‌ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی بنێت”، وەك سەرۆكی هەرێم ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی وتووە، “لە یادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌که‌ین کاری جددی بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ و بنەبڕکردنی چەک و تەکنۆلۆژیای مردن. دەبێ ئه‌مه‌ خەمی هەموو جیهان بێت لەپێناو پاراستنی ژیان و ژینگە و شارستانییه‌تدا”.

 

مستەفا كازمی لە هەڵەبجە – ئەرشیف

لەلایەكی دیكەوە بەیانیی ئەمڕۆ، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاندووە، هەڵەبجە بەڵگەیەكی بەهادارە لەبارەی ئەو قوربانییەی گەلی كورد داویەتی.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاندووە، “ئەو یادە بەردەوام هۆشیارمان دەكاتەوە تا ئەمڕۆ كە چەكی كۆكوژ دەتوانێت چی بكات ئەگەر بەدەستی دیكتاتۆرەكانەوە بێت، وە بە ناوی ڕق و ڕەگەزپەرستییەوە دەتواندرێت چی ئەنجام بدرێت، كە دیكتاتۆرەكان وەك بەهانەیەك بۆ مانەوەی ڕەشیان بەكاری دەهێنن”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، كازمی هەڵەبجەی بە “بەڵگەیەكی بەهادار” ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو قوربانییەی كوردەكان و هەموو گەلی عێراق لەپێناو ئازادی و ڕزگاربوون بووە لە ستەم و نادادی.

بابەتی پێشتر

یەكێك لە قۆناغە هەرە مەترسیدارەكان.. ئەمریكا بڕیاریدا پرۆژەكەی بخاتەگەڕ

بابەتی دواتر

ئەمشەو دوو یانەی دیکە بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
16
Share