کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم بەڵام لە باشووری هەرێم رێژەی تۆزەکە زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرمی بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەڕێژەی یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوام بوونی تۆزێکی کەم بە گشتی لە شارەکانی هەرێم و پلەکانی گەرمیش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەكرێت

پەرلەمانی كوردستان سبەی كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان. بڕیارە…
Total
0
Share