ڕیاڵ مەدرید بۆ سێلتا ڤیگۆ: (25 ملیۆن) و بەرگریکارێک بە ڤێگا

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە بڕێک پارە و یاریزانێکی تیمی لاوان، بەرامبەر بە یاریزانێکی یانەی سێلتا ڤیگۆ پێشکەشبکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا نزیکەکانی یانەی شاهانەی مەدریدەوە بڵاودەکرێنەوە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ سەرسامن بە گابری ڤێگا-ی ئەستێرەی لاوی یانەی سێلتا ڤیگۆ، کە بە “پەڕجووەکەی ئیسپانیا” ناویدەرکردووە.

ڕیاڵ مەدرید نایەوێت نرخی شکاندنی بۆندی گەوهەرەکەی ڤیگۆ پێشکەشبکات کە (40) ملیۆن یورۆیە، بەڵکو ئامادەییان دەربڕیوە بڕی (25) ملیۆن و یاریزانێکی تیمی “کاستیا” بە ناوی ڕافا مارین پێشکەشبکەن.

ڤێگا لە پێگەکانی سەنتەر، ناوەندی هێرشبردن، باڵی ڕاستی هێرشبردن و سەرەڕم یاریدەکات، لەم وەرزەدا (28) یاریکردووە، هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

شێخانی سعوودیە لە مێسی و ئامانجە گەورەکە نزیکبوونەتەوە

بابەتی دواتر

ناوی چوار یاریزان لەسەر مێزی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share