(ڤیدیۆ) یوڤێ و ڕۆما براوەی هەفتەی (16)ی خولی ئیتاڵیا بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 16ی خولی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانەکانی ڕۆما و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا و کریمۆنێزی تۆمارکرد.

یانه‌ی ڕۆما له‌ یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی بۆلۆنیای کرد، یانه‌ی خانەخوێ توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کی شەش بە لێدانی سزا له‌لایه‌ن لۆرینزۆ پیلیگرینی-یەوە‌ تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی کریمۆنێزی لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یوڤانتۆسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی “خانمە پیرەکە” کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 90 لەلایەن ئارکادیۆز میلیکەوە بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 34 و لە پله‌ی سێیە‌می ڕیزبه‌ندیی “کالچیۆ” جێگیربوو، یانه‌ی ڕۆما-ش به‌ 30 خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی شەشەم‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share