ناوی چوار یاریزان لەسەر مێزی بەرشلۆنەیە

یانەی بەرشلۆنە تاوتویی گواستنەوەی چوار یاریزانی لەگەڵ خۆرخی مێندێز، لێپرسراوی ناوداری کاروباری یاریزاناندا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، خوان لاپۆرتای سەرۆک و ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە سەردانی پۆرتوگالیان کردووە، لەو وڵاتە چاویان بە خۆرخی مێندێز کەوتووە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین لێپرسراوی کاروباری یاریزانان.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکان لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلیخاندرۆ باڵدی و ئانسو فاتی بووە، تەوەرێکی دیکەش تایبەت بووە بە ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی بێرناردۆ سیلڤا و جواو کانسێلۆ (مان سیتی)، مارکۆ ئاسینسیۆ (ڕیاڵ مەدرید)، ڕوبن نیڤێز (وڵڤەرهاپتن) بە یانە کەتەلۆنییەکەوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سیلڤا و نیڤێز داواکراوی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بوون، ئەوانی دیکەش بژاردەی دیاریکراوی ئیدارەی یانە بوون.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ سێلتا ڤیگۆ: (25 ملیۆن) و بەرگریکارێک بە ڤێگا

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەهەژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share