شێخانی سعوودیە لە مێسی و ئامانجە گەورەکە نزیکبوونەتەوە

هەوڵەکانی دەسەڵاتی سیاسی و وەرزشیی شانشینی سعوودیە بۆ کۆکردنەوەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولی ڕەوشەنی سعوودی بەردەوامە، کە ئەوەش ئامانجێکی گەورەتری لەپشتەوەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەحمەد ئەلعجلان، ڕۆژنامەنووسی سعوودی، خۆرخی مێسی باوک و لێپرسراوی کارەکانی لیۆ مێسی چەند ڕۆژێکە لە شانشینی سعوودیە چاوی بە چەندین بەرپرسی وەرزشیی ئەو وڵاتە کەوتووە، بۆ نموونە ئەمیر عەبدولعەزیز فەیسەڵ، کە نزیکی وەزیری وەرزش و لاوانی وڵاتەکەیە.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە نووسیویەتی، بەرپرسانی سعوودیە دەیانەوێت لەگەڵ باوکی مێسی بە ڕێککەوتنێک بگەن بە تێچووی 220 ملیۆن یورۆی ساڵانە و بۆ ماوەی دوو تاوەکو چوار ساڵ، بەو مەرجەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین بۆ یانەی هیلال یاریبکات، کە ئەوەش هەمان تێچووی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە بۆ یانەی نەسڕ.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەم هەنگاوە سعوودییەکان لە خەونی کۆکردنەوەی مێسی و کریستیانۆ نزیکبوونەتەوە، ئەوەش لەپێناو ڕاکێشانی سەرنجی جیهان و دۆسیەی سازکردنی مۆندیالی 2030دایە، بەوپێیەی سعوودیە یەکێکە لە وڵاتە خوازیارەکان کە داوای مافەکانی ئەو پاڵەوانێتییەی کردووە.

بابەتی پێشتر

(فیفا) بە گۆڕانکارییەکان چێژی مۆندیال ناهێڵێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ سێلتا ڤیگۆ: (25 ملیۆن) و بەرگریکارێک بە ڤێگا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، لە پلانیدایە تاوەکو هاوینی 2026 لەیاریکردن بەردەوامبێت. ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی…
Total
0
Share