کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، لە پلانیدایە تاوەکو هاوینی 2026 لەیاریکردن بەردەوامبێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستە کۆنەکانی و تاوەکو 2026 وازهێنان لەبواری تۆپی پێ ڕاناگەیەنێت، بەڵکو لەو ساڵەدا بەشداریی مۆندیال دەکات، کە بڕیارە لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداوە بە هاوبەشی سازبکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەپێشوودا “دۆنی پۆرتوگال باسی لەوەکردووە تاوەکو تەمەنی 40 ساڵی بەهەمان ئاستەوە یاریدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکی جەستەیی و خۆراکیی تایبەتی دابینکردووە، تاوەکو ساڵی 2026 تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و لەدوای ئەو وادەیەش وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

کریستیانۆ گۆڵکاری مێژوویی ڕووبەڕووبوونەوە نێودەوڵەتییەکانە، 115 گۆڵی لە 182 یاری بەدرێسی پۆرتوگالەوە تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی لەلوتکەدا جێگیربوو و لیڤەرپوڵ و سیتی سەرکەوتوو نەبوون

بابەتی دواتر

با و باران 41 شۆرتی لە کارەبای نیشتمانیدا دروستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share