(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئێڤەرتۆن داماڵی

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی هەشتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک یارییەکەی بە یانەی میوان دۆڕاند.

یانەی ئێڤەرتۆن لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ دەکەوێتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ، لە بەرانبەردا یونایتد لە پلەکانی کۆتاییدایە و گووشارێکی قورس لەسەر ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەر دروستبووە.

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێک شینپۆشەکانی تۆفیس باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 19 بێرنارد گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد.

ئەم گۆڵە کاردانەوەی لەسەر ڕیتمی یارییەکە دروستکرد، مانچستەر بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکی 25 لەلایەن برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالیەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 32 هەمان یاریزان گەڕایەوە و گۆڵی دووەم و پێشەنگی تۆمارکرد، لە کۆتا ساتەکانیشدا ئیدینسۆن کاڤانی (کاتی زیادکراو) گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا هەردوو جەمسەرەکە هەوڵیاندا گۆڵ تۆماربکەن، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەران لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون، یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم (2-1) کۆتاییهات.

ئەمشەو شەیتانە سوورەکان بە بردنەوەیان لە ئێڤەرتۆن توانیان ژمارەی خاڵەکانی ئەم وەرزە بگەیەننە (10) و لە پلەی 15ی ڕیزبەندییەوە بۆ 13 بازبدەن، لە بەرانبەردا تۆفیسەکانی ئەنچلۆتی لە پلەی پێنجەمدا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

زێدان بە چ شێوەیەک کەلێنی کاسیمێرۆ و هازارد بەرانبەر ڤالێنسیا پڕدەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share