بەرشلۆنە داوەری “کۆپا”ی بەدڵ نییە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، جیل مانزانۆی وەک داوەری یاریی نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ سۆسیداد لە جامی شای ئیسپانیا دەستنیشانکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، جیل مانزانۆ یاریی نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ سۆسیداد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” بەڕێوەدەبات.

یەکێک لە یاریدەدەرەکانیشی بریتی دەبێت لە سانچێز مارتینێز، کە یاریی کلاسیکۆی چوونی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبردووە، لەو یارییەشدا کەتەلۆنییەکان (3-1) دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

مانزانۆ داوەرێکی ناوداری خولی ئیسپانیایە، بەوە ناسراوە کە دژی یاریزانانی بارسا بڕیاردەدات و لە یاریی نێوان بارسا و ئۆساسونا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە کارتی سوور لە “پامپێلۆنا” کردە دەرەوە.

دواتریش لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە جوڵەیەکی ناوەرزشیی هێرشبەرەکە کردبوو، بەهۆیەوە سێ یاریی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سڕکرا.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە دۆخی ڤینیسیۆز نیگەرانە

بابەتی دواتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، گاریس بەیڵی وێڵزی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد، یاریکردنی لەو یانەیەش بە “شانازییەکی…
Total
0
Share