(فیفا) بە گۆڕانکارییەکان چێژی مۆندیال ناهێڵێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، لە مۆندیالی 2026وە چەندین گۆڕانکاریی گەورە دەکات و بەهۆیەوە پاڵەوانێتییەکە چێژی خۆی لەدەستدەدات.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە کینگالی – ڕواندا، بڕیادرا بە زیادکردنی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیالی 2026 و دابەشکردنیان بەسەر (12) گرووپ، کە هەر گووپێک چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.

لە ماوەی (39) ڕۆژدا (140) یاری ئەنجامدەدرێت، لە کاتێکدا لە مۆندیالەکانی پێشوودا هەشت گرووپ و (64) یاری ئەنجامدەدرا.

ئەم هەنگاوەی (فیفا) لەپێناو ئەوەدایە، داهاتی فیدراسیۆنەکە لە شەش ملیار دۆلارەوە بۆ نۆ ملیار بەرزبکاتەوە.

هەندێک لەسەرچاوە جیهانییەکان لەزاری هاندەرانەوە ئاشکرایانکردووە، ئەم بڕیارەی (فیفا) کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکە دەبێت و چێژی ڕاستەقینەی خۆی لەدەستدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share