تەندروستیی هەڵەبجە 64 بەرکەوتووی کیمیایی دەنێرێتە دەرەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند کە 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر دەنێرنە دەرەوەی وڵات.

دکتۆر ئازاد مستەفا رایگەیاند، “ئەو 64 بەرکەوتووەی چەکی کیمیایی لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریی چاویان بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “رەزامەندیی خەرجكردنی بڕی 262 ملیۆن دینارمان وەرگرت بۆ ناردنەدەرەوەی 64 بەركەوتووی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی كوردستان كە ترسی لەدەستدانی بیناییان هەبووە”.

راشیگەیاندووە، لەدوای رێكخستنی كاری ژمێركاری و بانكی و هەماهەنگی لەگەڵ پزیشكانی نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاو لە تاران رێكارەكانی ناردنەدەرەوەی ئەو بەركەوتووانە دەستیپێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سودانی کرد و كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share