نووسراوێكی سۆمۆ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكرادەكرێت

كۆمپانیای سۆمۆ بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەو بڕە هیچ داهاتێكیان رادەست نەكراوە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ) لە نووسراوێكدا كە بە ژمارە (1115) لە 8ی ئەم مانگە ئاراستەی نوسینگەی وەزیری دارایی عێراقی كردووە دەڵێت، هیچ بڕە پارەیەك نییە كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێیان درابێت لەماوەی نێوان 2023/1/1 تا 2023/2/28.

هەروەك بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی بە برمیل بۆ هەردوو مانگەكە ئاشكراكردووە و دەڵێت، بەهاكەی دەگاتە زیاتر لە 1.8 ملیار دۆلار.

دەقی نووسراوەكە:

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیردەكەن

بابەتی دواتر

FBI: تاوانەکانی دژ بە رەشپێستەکان بە رێژەی %12 بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share