ڤیدیۆ.. لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی بە 9 ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتردا دەكێشێت

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی هەولێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك خۆی بەناو پێشانگایەكی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا دەكات و زیان بە 9-یان دەگەیەنێت، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، مێردمنداڵێك سەرچاوەی ڕووداوەكەیە.

شەوی ڕابردوو لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر لاندکرۆزەرێک کە مێردمنداڵێک لێیدەخوڕی و پێشبڕکێی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا دەکرد، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە 9 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری بەردەم کۆمپانیایەک و زیانی بە سەرجەمیان گەیاند.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر كە دیمەنی ڕووداوەكەی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “ئێمە لەو ڕووداوەدا باوکەکە بە خەتابار دادەنێین، چونکە بەر لە هەموو شتێک نەشرە و گڵۆپی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بەستووە بۆ ئەوەی ڕێگای بۆ بکەنەوە، کە بەستنی قەدەغەیە.

جگەلەوەی مێردمنداڵەكە تەمەنی لە 18 ساڵ كەمترە و تەمەنی شۆفێری نییە و مۆڵەتیشی نییە، وەك ئەوەی وتەبێژی هاتوچۆ دەیڵێت.

پرسیاری ئەوەش دەكات، “ئەو ڕووداوە بە زیانێکی ماددی زۆر کۆتاییهات، کە ڕەنگە باوکەکە بتوانێت بیدات، بەڵام ئەگەر لەو شوێنە کە بەردەوام قەرەباڵغە کەسێک یان زیاتری بکوشتایە” ئایا باوکەکە قەرەبووی ئەوانیشی دەکردەوە؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بەڕێوبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجام دا. دەزگای ئاسایشی…
زیاتر ببینە

ئەژی چەتۆ : کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، “کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت”. ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share