هەولێر.. خاوەنماڵێك دزی لە كرێچییەكەی خۆی كرد و دەستگیركرا

وتەبێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکردووە، کە دزییان له‌ كرێچیی یەكێك لە دەستگیركراوەكان كردووه‌.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه،‌ كه یەكێكیان‌ نهۆمی دووه‌می خانووەكەی به‌ كرێ داوه‌ و دزییان له‌ كرێچییه‌كه‌ كردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبارەكان دزییه‌كه‌یان به‌ جۆرێك كردووه‌، کاتێک کرێچییەکە لە ماڵ نەبووە، دزییان له‌ ماڵه‌كه‌ی کردووە و بڕی 60 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر)یان دزیوە، دواتر هەر خۆیان چوونەتە پۆلیس و سكاڵایان تۆمارکردووە، كه‌ دزییان لێكراوه‌”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “دواتر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ و ئاشكرابووه خۆیان دزییه‌كه‌یان كردووه‌ و ئه‌و سكاڵایه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كه‌یان بووه‌”.

هۆگر عەزیز ڕووینشیكردەوە، هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 423 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

عێراق پلەی 38ــەمین وڵاتانی جیهانە لە یەدەگی زێڕدا

بابەتی دواتر

ئەوقافی چەمچەماڵ: پەرلەمانتارێک بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێساکان لە مزگەوتێکدا وتاریداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share