براندێك بۆ هەموو سێكتەرەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی دامەزراندنی براندێكی كوردستانی بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەگەڵ جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری گفتوگۆیان لەبارەی دامەزراندنی براندێكی كوردستانی بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كرد بە مەبەستی ئاشناكردنیان بە جۆر و دەرفەتەكان لە سێكتەرە جیاوازەكانی وەبەرهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، زۆربــەی ھـەرە زۆری وڵاتــە پـێشكــەوتووەكـان لە بواری وەبەرھێنان لە جیهاندا خاوەن براندێكی تایبەت بە خۆیانن كە لەو ڕێگەیەوە وێرای ناساندنی وڵاتەكەیان كارئاسانی و خزمەتگوزاری پێشكەش بە وەبەرهێنەری بیانی دەكەن كە سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ لە بواری وەبەرهێناندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share