لەسەر سەرپێچیكردن لە بواری ژینگەدا 23 كەس دەستگیركران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوودا 23 كەس لەسەر سەرپێچی لە بواری ژینگەدا دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوو (نیسان)دا 15 كەس لەسەر سەرپێچی لە بواری ژینگەدا لە سنووری پۆلیستی دارستانی سلێمانی دەستگیركراون.

جۆری سەرپێچییەكانیشی دیاریكردووە كە بریتین لە (خەڵوزكردن، زیادەڕەوی، داربڕین و بیرلێدان).

هەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە دەستگیراوە بەسەر (باڵندەى کێوى ئازادکراو، ئامێرى بیرلێدان، بۆربى ناو بیر، مۆبایل، ئۆتۆمبێل، گەڵابە، حەفارە، غەتاس، 37 فەردە خەڵوز و بڕێك داری سروشتیی بڕدراو)دا.

ئاشكراشیكرد، لە سنووری بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور و بنکەى زەڕایەن لە هەمان مانگ چوار هاوڵاتی لەسەر سەرپێچی جۆراوجۆر دەستگیركراون.

هەروەها لەسەر راوی ماسی، زیادەڕەوی و داربڕین لە مانگی نیساندا چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەكانی بەشى پۆلیسى دارستانى دووکان دەستگیركراون.

تیمەكان باڵندە و ماسییە زیندووەكانیان بۆ سروشت گەڕاندووەتەوە و دەست بەسەر كەلوپەلی راوكەرانیاندا گیراوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ماستەرپلانی شار چییە؟

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share